ئاگاداریه‌ك بۆ گشت دیزاینه‌ران

سڵاو هاوڕێیانی خۆشه‌ویست
به‌م زووانه‌ بازاڕێك تایبه‌ت به‌ دیزاینه‌ران ، كه‌ له‌ ڕێی ئه‌و بازاڕه‌ دیزاینه‌ران ئه‌توانن ئه‌و شتانه‌ی هه‌یانه‌ بیانفرۆشن ، وه‌ كڕیار ئه‌توانێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌و دیزاینه‌ی ئه‌یه‌وێت بیكڕێت به‌ زیاد كردنی باڵانس بۆ سه‌ر ڕاژه‌كانیان ، كه‌ له‌ ڕێی كارتی ئاسیا و كۆڕه‌ك ئه‌توانن باڵانس پڕ بكه‌نه‌وه‌ 🙂 كه‌ نوێترین ڕێگایه‌ بۆ پڕكرنه‌وه‌ی باڵانسی ئینته‌رنێتی 🙂 وه‌ هه‌ر دیزاینه‌رێك ئه‌یه‌وێت شته‌كانی دانێت بۆ فرۆشتن له‌ ئێستاوه‌ ئه‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن بۆ دروستكردنی ڕاژه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆخۆتان 🙂 له‌ڕێی ئه‌م ئه‌كاونتی فه‌یسبوكه‌وه‌ 🙂

وه‌ بابه‌ته‌كانی ناو فرۆشگا بریتی ئه‌بێت له‌ :

1. گرافیك دیزاین به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ (كه‌ڤه‌ر ، لۆگۆ ، پۆسته‌ر …)

2. دروستكردنی ڕیكڵام و ئه‌نیمه‌یشن .

3. دروستكردنی وێب سایت .

4. پێداویستی و ڕووكاری وێب سایت .

5. وه‌ هه‌ر شتێكی تر كه‌ دیزاینه‌ر ئه‌ره‌زووی لێبێت بۆی زیاد ده‌كه‌ین

پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی .

وه‌ پێم خۆشه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بكه‌م كه‌ له‌گه‌ڵ فرۆشتنی هه‌ر به‌رهه‌مێك %25 ی پاره‌كه‌ بۆ ماڵپه‌ڕ ئه‌كه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ماڵپه‌ڕ به‌كاردێت

له‌گه‌ڵ ڕێزی برای بچووكتان شاد

هیوای سه‌ركه‌تن بۆ هه‌مووان ئه‌خوازم

هه‌موو مافێكی پارێزراوه‌ بۆ دیزاین بۆ كورد. دیزاین و گه‌شه‌ پێدان : شاد یاسین

}

Powered by Dragonballsuper Youtube Download animeshow